راوێژكاری سودانی: داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە ژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵ

ناوەندی هەواڵەکان:

راوێژكارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی هەرێم لە حسابێكی زانراودا دەبێت لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵ.
هیشام ركابی راوێژكاری میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا بڵاویکردەوە، بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی هەرێم لە حسابێكی زانراودا دەبێت کە لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵ دەبێت.
وتیشی، لێكتێگەیشتن‌و پەرۆشی زۆری حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بووە هۆی ئەوەی لە بودجەی فیدراڵیدا هاتووە، بۆ یەكەمجار لە 2003وە داهاتەكانی نەوتی هەرێم لە حسابێكی زانراودا دەبێت.
ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵیدا، لەبەر رۆشنایی ئەوەدا هەموو حسابەكانی تر داخران.

Comments are closed.